TR KU SO
FB X
Cîhan

ووڵاتی میسر داوا لە " سی بی ئێس " دەکات ووتوووێژەکەی لەگەل " السیسی " بڵاو نەکاتەوە !!!

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2019 23:34

پەیامی کورد  ...  دەوڵەتی میسر داوا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەمریکی سی بی ئێن کرد ووتوووێژەکەی السیسی ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە بڵاو نەکاتەوە کە ئەو لەوێدا سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دا قسە دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " سی بی ئێن " ، السیسی لەم ووتوووێژەدا لەگەڵ سکات پۆلی ، بێژەری سی بی ئێن لە شەڕی هاوبەشی میسر و ئیسرائیل لەگەڵ تێرۆریستان لە باکووری سەحرای سینا قسەی کردووە .

ئەو لە بەشێکی دیکە لەم ووتوووێژانەدا ڕایگەیاندبوو کە لە میسر دا بەندیخانەی سیاسی بوونی نییە .

سی بی ئێن جەخت دەکاتەوە لە ماوەیەکی کەم دوای ئەم ووتوووێژە ، باڵیۆزی میسر پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەناڵە تەلەفیزیۆنییە کردووە و داوای کرد ووتوووێژ لەگەڵ السیسی بڵاو نەبێتەوە .

ئەمە لە حالێکدایە کە کەنەڵی تەلەفیزیۆنی ئەمریکی جەختی کردووەتەوە کە ووتوووێژی تەواوی لەگەڵ سەرۆککۆماری میسردا ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جانیوەری بڵاو دەکاتەوە

Paylas: