ووڵاتی چین سەرچاوەی سەرەکی ڤیرووسی کۆرۆنا نییە بەڵکوو ئەم ووڵاتەیە !!!
پەیامی کورد .... ووڵاتی چین سەرچاوەی سەرەکی ڤیرووسی کۆرۆنا نییە بەڵکوو ئەم ووڵاتەیە !!!
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ چین درێژدەکرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بەڵام ئێستا چەند بەڵگەیەکی نوێ ئاشکراکراوە كه كۆرۆنا یه‌كه‌مجار له چین بڵاونه‌بۆته‌وه به‌ڵكوو سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤیرووسه له ئیتاڵیا بوه.
رۆژنامەی لاریبوبلیکا ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، تیمێکی پزیشكی له زانكۆی میلانۆ رایانگه‌یاند، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٩ وە، پشكنین بۆ ئافرەتیکی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كراوه دوای وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ك له پشكنینكه‌ی ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆرۆنانه‌یه ئه‌م پشكنینه‌ش پێش چه‌ند هەفتەیەک له دیاریكردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌كۆرۆنا له چین دەرچووە.
ئه‌و تیمه ئیتاڵیه ڕوونیکردۆتەوە، دوای لێكۆڵینه‌وه لە پشكنینی ئه‌و ژنه، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه پێستی سوربۆته‌وه دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه یه‌كێك له نیشانه‌كانی كۆرۆنا نه‌خۆشی پێسته.
لێكۆڵه‌رانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەدا، كۆرۆنا له "ڤۆهان"ی چینی سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، بۆیه ده‌بێت زیاتر به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بكه‌ین، چوونکە پێدەچێت کۆرۆنا یەکەمجار لە ئیتاڵیا بڵاوبووبێتەوە.
بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان ده‌رباره‌ی كۆرۆنا پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌ك له ته‌ندرووستی جیهانی سه‌ردانی ڤۆهانی چین ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیرووسه.