پیوونگ یانگ : پێویست بە ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشینتۆن نییە
پەیامی کورد ... پیوونگ یانگ : پێویست بە ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشینتۆن نییە
پیوونگ یانگ : پێویست بە ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشینتۆن نییە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەمریکا بەرنامەی ستراتیژیکمان ڕەشنووس کردووە .
" چووی سۆن هی " جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : پێویست بە ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نییە چوونکە واشینتۆن ووتووێژ لەگەل ووڵاتەکەی تەنیا وەکوو کەلو پەلێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی خۆی دەزانێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە ئەگەری چاوپێکەوتنی سەرانی کۆریای باکوور و ئەمریکا پێشی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ووتی : لە ڕێکلامی میدیاکانی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی چاوپێکەوتنی نێوان ڕابەرانی کۆریای باکوور و ئەمریکا بە بێ لە بەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای حاکم لە پەیوەندییەکانی دوو ووڵاتدا زۆر سەرمان سووڕماوە .
ئەو بە ئاماژەدانی بەوەی کە ووتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئەمریکا لە سیاسەتیدوژمنی دژ بە کۆریای باکوور گرتووەتە پێش و بە ڕێکەوتننامەگەلی پێشوو نێوان دوو لایەن لە چاوپێکەوتنەکانی پشوودا هیچ گرینگییەکی نادات ، چ سوودێکی هەیە ؟ ووتی : وەکوو ڕۆژی ڕوون ە کە ئەمریکا بێ نیشاندانی ئیرادەی خۆی بۆ دەست پێکردنی ووتووێژ لە سەر ئە بابەتە نوێیە لەگەڵ ئێمەدا لە سەر میزێک دادەنیشن .
چووی ڕایگەیاند : ئەمریکا هەڵە دەکات ئەگەر بیر دەکاتەوە دەتوانێ بە پیلانی ووتووێژ ، لەشی ئێمە دەخاتە لەرزەوە . ئێمە بەرنامەیەکی ستراتیژی دەقیق بۆ بەرەنگاربووەنەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دڕیژخایەن دا ڕەشنووس کردووە