ڕوونکردنەوەی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بە نیسبەت تێکهەڵچوونەکەی قامیشلۆ
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نیسبەت تێکهەڵچوونەکەی قامیشلۆ
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش روونکردنەوە لەبارەی تێکهەڵچوونەکەی شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، دەدات.
ئەو ڕوونکردنەوەیە بە سێ زمانی، کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئاب بڵاو کرداوەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، کاتژمێر ٩:٢٠ خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاروانێکی هاوپەیمانان و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا لە نزیک گوندی تەل زەهەب لە باشووری رۆژهەڵاتی قامیشلۆدا رەت بوون.
دوای رەتبوونی کاروانەکە، ژمارەیەک چەکداری سەر بە رژێمی سووریا بە چەکی سووک تەقەیان لە کاروانەکە کردووە و سەربازانی هاوپەیمانان و شەڕڤانانی هەسەدەش وەڵامیان داونەتەوە، بەڵام هیچ فڕۆکەیەک بنکە سەربازییەکەی رژێمی سووریای بۆردومان نەکردووە.
پێشتر ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، بڵاوی کردەوە، کە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا بازگەیەکی سوپای رژێمیان لە گوندی تەل زەهەب لە باشووری رۆژهەڵاتی قامیشلۆ بۆردومان کردووە