TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕوونکردنەوی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکانی موسافێری لە فڕۆکەخانەی دیمەشق و بەیرووت

سارا
Yazar
📅 26 Aralık 2018 20:48

پەیامی کورد ...  ئیسرائیل لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکانی موسافێری غەیری ڕووسی لە فڕۆکەخانەکانی بەیرووت و دیمەشق بۆ سووریا هێرشی سەربازی ئەنجامدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن سەرتیپ ئیگۆر کۆناشێنکۆف ، ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاگەێندرا .

پێشتر ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕاپۆرتی دا بوو کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوەڕاستی دیمەشق بەڵام زۆربەی مووشەکەکان پێش گەیشتن بە زەوین پووچەڵ کراونەتەوە . ڕاگەێندرا بە هۆی ئەم هێرشەوە سێ سەربازی سووری بریندار و کۆگایەکی تەقەمەنی زیانی بەر کەوتووە . ئەم هێرشە ١.٥ کاتژمێر درێژەی کێشاوە کە بە شێوەیەکی بێ هاوتا زۆر دوور و درێژ هەژمار دەکرێت .

ئەرتەشی سووریا بەم تازەییانە دەستی گەیشتووە بە سامانەگەلی پێشکەوتووی اس-300  کە هەر یەکەیەکی توانای بە دواداچوون و لەناوبردن و تێکدانی جۆرەها تەیفە لە فڕۆکەگەل و مووشەک گەلی هێرشبەر لە یەک کات و ساتی یەکساندا .

جەخت دەکرێتەوە کە بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی هەر جۆرە ڕووداوێک بۆ بەکارهێنانی سامانەکانی بەرگری ئاسمانی سووریا سنوورگەلێل بوونیان هەیە کە توانای ئەوەی دا کە فڕۆکە موسافێربەرییەکان لە ناوچەی مەترسی دەربچن و ڕەوانی فڕۆکەخانەی حۆمەیمیم بکرێت .

Paylas: