TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕوونکردنەوەکانی ناتانیاهوو لە دوای دزە کردنی ووتووێژەکانی ئەو دەربارەی زاواکەی ترامپ

سارا
Yazar
📅 19 Haziran 2020 20:30

پەیامی کورد      ...   ڕوونکردنەوەکانی ناتانیاهوو لە دوای دزە کردنی ووتووێژەکانی ئەو دەربارەی زاواکەی ترامپ .

دەفتەری بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی ل ەکاردانەوە بەوەی کە لە کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن ، راوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە ژیرارد کۆشنەر ، زاواکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا ئاماژەی پێدراوە ، بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕووسیا الیوم دا هاتووە ، لە بەیاننامەکەی دەفتەری ناتانیاهوودا هاتووە ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل متمانەی تەواوی بە تواناییەکانی ژێرارد کۆشنەر و هەوڵەکانی هەیە و دژی هەر جۆرە پێهەڵدادانیکە کە لەگەڵ ئەم ووتەیەدا پێچەوانە بێت . کۆشنەر بە شێوەی زۆر بەرفراوان لە  بەرەوپێش بردنی ئاشتی " ئەوەی نیازی ئەمریکایە " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەشداری هەبووە . کادیرانی دەولەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی کۆشنەر چالاکی ئەنجام دەدات ، ئەسل و ناوەڕۆکی بیروڕای دۆناڵد ترامپ جێبەجێ دەکات و ئەوەی بەرەو دیدگایەک بەرەو گەیشتن ی ئاشتی لێکردووە .

 

Paylas: