ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ لە دهۆک
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ لە دهۆک
پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ چاره‌سه‌رنیه بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا، به‌ڵكوو ته‌نها به پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌توانن به‌سه‌ر ڤیرووسهكهدا سه‌ربكه‌ون.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی پارێزگای دهۆك، ئه‌مڕۆ عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك شاندێكی یاوه‌ری ناو بازاڕی دهۆكیان به‌سه‌ركرده‌وه كه ٩٠%ی هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزین و له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپاسی كردوون داواشیكرد، هاووڵاتیان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان نه‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ چاره‌سه‌ر نیه بۆئه‌وه‌ی كه به‌ر به ڤیرووسی كۆرۆنا بگیرێت، به‌ڵكوو ئامانجی سه‌ره‌كیان ده‌ستپێكردنی ژیانێكی ئاساییه و هاووڵاتیانیش له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه‌وه ده‌توانن به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیرووسه بگرن و به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌ون.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، جه‌وهه‌ر عه‌لی، قایمقامی دهۆك باسی لەوەشکرد، له سنووری قه‌زای زاخۆ چه‌ندین لیژنه‌ی به‌دواداچوون پێكهێنراون بۆ سه‌ردانیكردنی بازاڕه‌كان و چاودێریكردنی بڕیار و رێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی.
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، كۆی گشتی تووشبووان به ڤیرووسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و ٢٣٦ تووشبوو، ٧١٩ تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان و ٥٠٨ تووشبووش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نۆ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.