TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕوونکردنەوەی تەندروستی جیهانی لە سەر ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراق

Navas Jan
Admin
📅 22 Aralık 2020 15:56

پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەی تەندروستی جیهانی لە سەر ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراق

 

 

بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی روونکردنەوە لەبارەی بوونی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دەدات و دەلێت تا ئێستا لە عێراق سەری هەڵنەداوە، بەڵام ئەگەر هەیە سەرهەڵبدات.

 

لەمبارەیەوە وائیل حەتاحت، سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بە رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی راگەیاندووە: ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە بەریتانیا سەری هەڵداوە، زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە ،تا ئێستا توێژینەوەکان دەریان خستووە، کە ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا مەترسیدارتر نییە لە جۆرە کۆنەکە لەڕووی زیادکردنی ژمارەی مردووان.

 

 ئەو بەرپرسەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەگەری سەرهەڵدانی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە عێراق وتویەتی:تا ئێستا لە عێراق سەری هەڵنەداوە، بەڵام ئەگەر هەیە سەرهەڵبدات.

 

ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسانی حکوومەتی بەریتانیا رایانگەیاندووە، جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەندەن و شارەکانی باشووری وڵاتەکەیان سەری هەڵداوە و بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.

Paylas: