TR KU SO
FB X
Cîhan

یوونیسێف بڕی ٤٥٠٠ کیلۆگرام کەل و پەلی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ی بۆئێران نارد

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2020 21:56

پەیامی کورد    ...   یوونیسێف بڕی ٤٥٠٠ کیلۆگرام کەل و پەلی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ی بۆئێران نارد 

بە پێی هەواڵەکان باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا ڕایگەیاند : یەکەمین باری دیاریکراو لە لایەن بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیاوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا گەیشتە تاران پایتەختی ئێران .

سازمانی تەندرووستی جیهانی یەکەمین باری یارمەتی و هاوکارییەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرنا ، بریتی لە نزیکەی هەشت تەن داو دەرمان و کەیتی تاقیکردنەوەی ئەم نەخۆشییە لە ڕێ فڕۆکەیەکی سەربازییەوە لە دۆبەی یەوە گەێندرایە ئێران .

باڵیۆزی ئێران لە چین ڕایگەیاندوە چوارەمین باری هاوکاری و یارمەتی ووڵاتی چین ئەمشەو دەنیردرێتە تاران

Paylas: