ووردەکاری هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی التاجی ڕادەگەێنین
پەیامی کورد ... ووردەکاری هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی التاجی ڕادەگەێنین
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكرایكرد، سێ مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا گیراونه‌ته سه‌ربازگه‌ى تاجى، كه سوپاى عیراقى تێدایه و زیانى مادى به‌ر فڕۆكه و چه‌ك و پێداویستى گه‌یشتوه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌ربازگه‌ى تاجى سه‌ربه سوپاى عیراق ڕووبه‌ڕووى په‌لامار بوه‌ته‌وه و سێ مووشه‌كى جۆرى كاتیووشای له‌ناوچه‌ى "سه‌بع بور"ه‌وه ئاراسته‌كراوه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له‌ناو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى سوپادا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و زیانى زۆرى به یه‌كێك له فڕۆكه‌كان گه‌یاندوه، هه‌روه‌ها مووشه‌كى دووه‌م له‌ناو كارگه‌ى تۆپخانه و چه‌كدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و به‌هه‌مانشێوه زیانى ماودى لێكه‌وتوه‌ته‌وه. به‌ڵام مووشه‌كی سێیه‌م، كه له‌ناو فڕۆكه‌كاندا كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه، نه‌ته‌قیوه و زیانی نه‌بوه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختده‌كاته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له دواكه‌وتنى ئه‌و گرووپه‌ى له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن و راده‌ستكردنیان به دادگا بۆئه‌وه‌ى سزاى خۆیان وه‌ربگرن.