ڕووسیا ... بە هیچ شێوەیەک ڕێگا بە ئەمریکا نادەین لە کاروباری ڤەنزۆئێلا دەستێوەردان بکات
پەیامی کورد ... ڤالێنتینا ماتی وینکۆ ، ووتەبێژی پەرلەمانی ڕووسیا ، ووتوویەتی کە ووڵاتەکەی بۆ پێشگرتن لە دەست تێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤەنزۆئێلا لە هیچ هەوڵێک دەست ناکشێنێتەوە ."
ڤالێنتینا دەڵێ وولاتەکەی لە بابەتی " تەحریکانە " کە بیانوو بداتە دەستی ئەمریکا بۆ دەستتێوەردان لەڤەنزۆئێلا دەدات ، زۆر نیگەرانە .
پێشتر سێرگی لاڤرۆف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، بە مایک پۆمپێئۆ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی ووتبوو کە ڕووسیا ئامادەی ووتووێژە لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ڤەنزۆئێلایە .
خوان گوایدۆ کە بە ناشەرعی ناو بردنی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە ی ، دەوری دووهەمی سەرۆککۆماری نیکۆلاس مادۆرۆ ی نایاسایی ناو بردووە ، خۆی بە سەرۆککۆماری کاتی وولاتەکەی دەزانێت کە بەرپرسە دەسەلاتی کاروبارەکان تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تەشکیلی دەوڵەت ی نوێ لە دەست دا بگرێت .
ئەو سەرۆککۆماری نەتەوەیی ڤەنزۆئێلایە و بە فەرمی و یاسایی لە دوای سەرۆککۆمار ، کەسی دووهەمی هەرەمی هێز هەژمار دەکرێت .
ئەمریکا ، کەنەدا ، یەکیتی ئەورووپا و لە کۆی گشتی دا زیاتر لە ٤٠ ووڵاتی جیهان گوایدۆ وەکوو سەرۆککۆماری کاتی ڤەنزۆئێلا بە فەرمی ناساندووە . بەڵام هاوکات ، چین ، ڕووسیا ، تورکیا ، ئێران و چەندین وولات لەگەڵ پاڵپشتی بەهێز لە نیکۆلاس مادۆرۆ ، دەوڵەتەکی ئەو بە یاسایی دەزانن