TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل دەکات بۆ سەر دیمەشق

Navas Jan
Admin
📅 20 Şubat 2023 21:45

پەیامی کورد... ڕووسیا به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل دەکات بۆ سەر دیمەشق

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیل دەکات بۆ سەر شاری دیمەشقی سوریا و دەوروبەری و بە " پێشێلکارییەکی ئاشکرای " یاسای نێودەوڵەتی ناویبرد.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 20 ی شوباتی 2023 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا ڕایگه‌یاند" داوا لە ئیسڕائیل دەکەین ئەرکە سەربازییە وروژێنەرەکان دژی کۆماری عەرەبی سوری ڕابگرێت و خۆی بە دووربگرێت لە گرتنەبەری هەنگاوێک کە دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت بۆ سەرانسەری ناوچەکە."

بەرپرسانی سوریا و شایەتحاڵان لە ماوەی ڕابردوودا وتییان موشەکێکی ئیسڕائیلی لە بینایەکی گەڕەکی کەفر سوسای ناوەڕاستی شاری دیمەشقی داوە، ناوچەکەش دەکەوێتە نزیک بینایەکی ئاسایش و دەزگا ئاسایشییەکانی ئێران لەو ناوچەیەدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژراون.

Paylas: