ڕووسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئاگربەسی جیهانی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... ڕووسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئاگربەسی جیهانی ڕادەگەێنێت .
ووتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرێملین) رایگەیاند، ووڵاتەکەی لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە جیهاندا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەگەێنێت.
23ی مانگی رابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە ووڵاتانی جیهان کرد ئاگربەست لە سەرانسەری جیهان رابگەیەنن، چوونکە ئەو ووڵاتانەی جەنگیان تیادا بەردەوامە سیستەمی تەندرووستیان داڕوخاوە، ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا بڵاوبێتەوە کۆنتڕۆڵکردنی قورس دەبێت.
دیمیتری پیسکۆڤ، ووتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا " کرێملین " ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ڕووسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەستی جیهانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان رادەگەێنێت .
پیسکۆڤ باسی لەوەشکردوە، لە بەرنامەی کارەکانی دوو رۆژی داهاتووی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەیدا نییە.
دوێنێ چوارشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، لە کۆی پێنج ووڵاتی ئەندامی هەمیشەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان توانیویەتی رەزامەندی هەریەک لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و شین جین پینگ، سەرۆکی چین و بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەربگرێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی جیهانی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.