ڕووسیا هۆشداری دەدات لە درووستبوونەوەی داعش
جێگری یه‌كه‌می نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیمیتری بۆلیانسكی ڕایگه‌یاند، ڕووسیا نیگه‌رانه له دووباره دروستبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش له‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكا جێی هێشتووه.
دیمیتری بۆلیانسكی ووتی، به‌ر له‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران تۆمه‌تبار بكه‌ن، پێمان بڵێن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا‌ن و ئامانجی ڕاسته‌قینه‌یان چییه؟ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆلی ئێوه‌دا بوو، بووه خۆڵه‌مێش، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو جۆره توندڕه‌وێك خۆی له‌وێ ده‌بینێته‌وه و به‌شوێنێكی ئارام له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.
باسی له‌وه‌ش كرد، له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ووڵاتانه‌ی تیرۆریستانی لێوه دێت، ده‌ستنیشانی ناكه‌ن، بۆیه مه‌ترسیمان هه‌یه دووباره ڕێكخراوی داعش له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له ژێر كۆنترۆلی ئه‌مریكا بووه، سهرههلبداتهوه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌و ووڵاته ئه‌و ناوچانه‌یان به‌جێهێشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ وچوارشه‌ممه ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤ ووتی، له‌باره‌ی هه‌زاره‌ها ده‌ستگیركراوی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كان له‌سووریا، ئه‌مریكا زانیارییه‌كان ده‌شارێته‌وه كه ئه‌و ووڵاته ده‌یه‌وێ پارێزگاریان لێ بكات.
زاخارۆڤ ووتیشی، ڕووسیا پێی وایه مه‌ترسی ژیانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوچه‌كانی فورات له سووریا به‌پشتیوانی ئه‌مریكا هه‌یه.