Cîhan
ڕووسیا: ٦ هەزار سەربازی ئۆکراینی بە دیل گیراون
پەیامی کورد... ڕووسیا: ٦ هەزار سەربازی ئۆکراینی بە دیل گیراون
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەڵمەتە سەربازییەکەی ڕووسیا کە لە خاکی ئۆکراینادا بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە ٦ هەزار سەربازی ئۆکراینا خۆیان بە دەستەوە داوە، یان بەدیلگیراون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی ڕاگەیاندنی ڕووسی لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە» ١٤٤ دیلیان لەگەڵ ئۆکراینا ئاڵوگۆڕ کردووە، وەک پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئۆکرایناوە ڕاگەیەندرابوو، هەنگاوەکەش لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک ڤلادیمیر پۆتین جێبەجێ کرا».
دوێنێ چوار شەممە، هەواڵگری ئۆکراینا ڕایگەیاند، ١٤٤ سەربازی ئۆکراینا کە دەیانیان بەرگرییان لە کارگەی ئازۆڤستاڵ دەکرد لە شاری ماریۆپۆڵ، لە میانی ئاڵوگۆڕ پێ کردنی دیلەکان لەگەڵ مۆسکۆ، ئازادکران.