TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا گەمارۆی نوێی لە دژی دەیان هاووڵاتی بەریتانیایی پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 03 Ağustos 2022 13:00
پەیامی کورد    ...  ڕووسیا گەمارۆی نوێی لە دژی دەیان هاووڵاتی بەریتانیایی پەسەند کرد

ڕووسیا هەواڵ لە سەپاندنی گەمارۆگەلێک لە دژی ٣٩ کەس لە بەرپرسان ، سیاسەتمەداران ، بازرگانان و ڕۆژنامەوانانی بەریتانی دا و ئەوانی لە ڕۆیشتن بۆ ڕووسیا بە هۆی پاڵپشتی کردن لە لەکەدارکردنی ڕۆخساری مۆسکۆ قەدەگە کرد .

لەو کەسانەی کە کەوتنە ژێر ناوی لیستەی گەمارۆیەکانی ڕووسیا دەتوانرێ ئاماژە بە " کێر ستامێر " ڕابەری حێزبی کرێکاری بەریتانیا " دەیڤید کامێرۆن " سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا و " پێیێرز مۆرگان " پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ناوی ئەم کەسانە بە لیستەی زیاتر لە ٢٠٠ بەریتانی دیکە زیاد دەکرێت کە پێشتر ڕووسیا ئەوانی لە چوون بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە کردبوو و زۆربەشیان لە سیاسەتمەدارانی پێشەنگی بەریتانیا بوونە .

 

Paylas: