TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا ئەمریکا بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات

Navas Jan
Admin
📅 25 Ocak 2021 16:08

پەیامی کورد ... ڕووسیا ئەمریکا بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات

 

دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا، ئەمریكای تۆمەتباركرد بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی ڕوسیا.

 

ماوەی دوو ڕۆژە هەزاران ڕوس لە 60 شاری وڵاتەكەیاندا خۆپیشاندان دەكەن و داوای ئازادكردنی ئەلێكسی ناڤالنی، كەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا دەكەن.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە مۆسكۆ، سەبارەت بەو ڕوداوە هاتەدەنگ و لەڕێگەی پێگەی ئەلیكترۆنیی خۆیەوە داوای لە ئەمریكییەكان كرد نەچنە ئەو ناوچانەی خۆپیشاندانیان تیادا دەكرێت.

 

ئەو هەنگاوەی ئەمریكا، كاردانەوەی حكومەتی ڕوسیای لێكەوتەوە و لەو بارەیەوە وتەبێژەكەی پوتن دەڵێت، “ئەو جۆرە بڵاوكراوانە دەستوەردانی ناڕاستەوخۆی تەواوە لە كاروباری ناوخۆییمان، ئەوە پێشێلكردنی یاسایە و پشتگیریكردنی ئەو كارانەیە كە لە دەرەوەی یاسا دەكرێن.”

 

دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی ڤلادیمیر پوتن ڕاشیگەیاند، “گەر باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە واشنتن لە كاتی گرژییەكانی ئەمریكادا هەمان هەڵسوكەوتی كردبا، ئەوا بێگومان ناڕەزایی ئەمریكییەكانی لێدەكەوتەوە.”

 

Paylas: