ڕووسیا و چین هەڕەشەیەک بۆ مرۆڤایەتی
پەیامی کورد ... میدیاکانی ئەمریکا ، ڕووسیا و چین بە مەترسییەکی گەورە بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەزانن
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی واشینتۆن ئێگزمینێر ، بە بڵاو کردنەوەی چاوپێکەوتنێک نووسی : ئەگەر ڕووسیا و چین پڕەنسیپی جیهانی " ڕابەری ئەمریکا " بگۆڕن ، مرۆڤایەتی لەگەڵ چارەنووسێکی نەگەڕانەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە .
" تام ڕۆگان " نووسەری ئەم مەقالەیە لە بەردەوامیدا نووسی : بە مەرحەمەتی ئەمریکا جیهان باشتر لە هەموو کاتێکی دیکە بووە و سەرمایەداری ئەمریکا ئەم ئیزنە دەدات کە خەڵک لە خۆشیدا بژین و بێ شەڕ لە چاکییەکانی پێشکەوتنی تەکنۆڵۆژی بەهرەمەند بن .
ڕووگان لە کۆتایی ئەم مەقلەیەدا دژایەتی خۆی لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر " عەرەبستانی سەعوودی " ، ڕووسیا و چینی لە دژی وەنزۆئێلا ڕادەگەێنێت .
نووسەر هەروەها ئاماژە دەکات کە ئەمریکا بە ڕێچکەی ئەمنییەتی و سەقامگیری ناوچەیی پابەند بووە و هەروەها هەوڵ دەدات کێشەکانی خەڵکی یەمەن کەم بکاتەوە .
ئەو ستراتیجی ئەمریکای لە پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستاندا هەڵبژرادنێکی ئەخلاقی ناو برد کە هاوکێشی مەنتقی لە سوود و سیاسەتگەل لە سەر بنەمای ڕاستی درووست دەکات .
ئەو هەروەها بە ڕۆڵی ناتۆ لە سیاسەکانی جیهاندا ئاماژە دەکات و ئەم دەزگایەی بە باشترین یەکیتی ناو برد کە هاوکێشی نێوان بەهاکانی مرۆڤایەتی و نێودەوڵەتی درووست دەکات .
نووسەری ئەم مەقالەیە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد تاکوو فەرقی نێوان ڕاستییەکانی ئەمریکا ، ڕووسیا و چین بە لەبەرچاو گرتنی درووست کردنی توڕگەلی چینی ئۆردووگای کار ئیجباری ، دزی لە سەرزەوینەکانی زەریای ئارام ، هەوڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا و هەروەها کوشتنی پڕ ڕەمز و ڕاز لە سەرانسەری جیهاندا ببینن .
هەروەها ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە بە هۆی باوەڕی دژە ڕووسی ناوبانگئ هەیە . بە تایبەت کە لە ١٥ی مانگی مەی مەقلەیەکی نووسی کە لەوێ داوای لە ئۆکرانیا کرد " پردی کەریمە " بڕووخێنێت کە ڕووسیا ش لە ووڵامدا دۆسییەکی جەنایی لە دژی ڕێکخست .