TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا و سووریا داوای گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەن لە توركیا

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2023 15:24

پەیامی کورد... ڕووسیا و سووریا داوای گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەن لە توركیا


بەشار ئەسەد لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆكی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە دیمەشق كۆبوویەوە، هەردوولا تاوتوێی پرسی گەڕانەوەی ئاوارەكان و دەرچوونی هێزەكانی سوپای داگیرکەری توركیان کرد لە خاكی سووریا.

سووریا، توركیا، ئێران و ڕووسیا چەندین جار لە مۆسكۆ كۆبوونەتەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و گەڕانەوەی ئاوارەكانی سووریا و چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، بەڵام سووریا مەرجی هەیە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ توركیا ئەویش ئەوەیە، دەبێت سەرجەم هێز و گرووپە چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك لە سووریا بچنە دەرەوە.

سەرۆكایەتی ڕژێمی سووریا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆك ڕژێمی سووریا و ئەلێكساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆك كۆماری ڕووسیا لە دیمەشق كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی سووریایان كردووە، هەروەها پێشنیارەكان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیی، بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆسیە گفتوگۆیان لەسەر كرا.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پرسی بوونی هێزەكانی تورك لە خاكی سووریا و كشانەوەی ئەو هێزانە كرد، هەروەها جەخت لە هاوكاری مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی سووریای نیشتەجێی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی گروپە چەتەکان كرا.

Paylas: