ڕووسیا و تورکیا ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە سووریا دەست پێدەکەن
پەیامی کورد ... هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و تورکیا گەشت لێدانی هاوبەشی خۆیان لە شاری ئێدلیب لە سووریا دەست پێدەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، خلوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ڕوونی کردەوە کە ئەرتەشی ڕووسیا لە درێژایی سنوورەکانی ئێدلیب و هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەو ناوچانەی ئێدلیب دا گەشت لێدەدەن کە بتوانن چەکەکانی تیرۆریستەکان لە دەستیان دەر بهێنن .
وەزیری بەرگری تورکیا هاوکارییەکانی مۆسکۆ و ئانکارای لە ئێدلیب لە دیدی پاراستنی ئاگربەست لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە گرینگ لکە قەلەم دا .
لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٧ دا ڕێنووسێکی ڕیکەوتن واژوو کراو لە ئاستانە ئێعتێباری هەیە کە یاساکانی بەستنی ئۆپراسیۆنی شەڕ لە سووریا مانادار دەکات .
بە پێی ئەم سەنەدە چوار ناوچە کەم بوونەوەی ئاڵۆزی و کێشەی لە سووریا لێکەوتووەتەوە . ناوچەی یەکەم بەشێک لە پارێزگای ئێدلیب ، ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای لازقییە و ناوچەکانی باکووری پارێزگای حەما لە بەر دەگرێت . ناوچەی دووهەم باکووری پارێزگای حمس ، ناوچەی سێهەم غووتەی ڕۆژهەڵاتی و ناوچەی چوارەم باشووری سووریا و ناوچەکانی نزیک لە سنووری سووریا و ئوردۆن لە بەر دەگرێت .