Cîhan
گەڕووسی سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتبار لە زاپۆڕۆژیا هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... گەڕووسی سەبارەت بە ڕوودانی کارەساتبار لە زاپۆڕۆژیا هۆشداری دەدات
ڕافائێڵ گەڕووسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : تەقینەوەگەل لە نزیکی ووزەخانە ، کە گەورەترین ووزەخانەی ئەتۆمی ئەورووپا هەژمار دەکرێت ، بە رواڵەت دەرئەنجامی هاوێشتنی خۆمپارە بووە کە کۆتایی بە قۆناغێکی ئارامبەخشی مامناوەند لەم ووزەخانەیە هێنا .
ڕاپۆرتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ سەر لە بەیانی تیمەکەی ئێمە ، زۆر ئاڵۆزکەر و جێگای نیگەرانییە . تەقینەوەگەلێک کە لەم ووزەخانە ئەتۆمییە گەورەیە ڕوویداوە بە تەواوی بە هیچ شێوەیەک جێگای قەبووڵ کردن نییە .
هەر کەسێک لە پشتی ئەم ڕووداوەیە دەبێ ئەمە بەپەلە ڕابگرێت . هەروەها کە من پێشتر چەندەها جار ووتوومە ، ئێوە خەریکی یاری کردن بە ئاگرن .