ڕووسیا سیاسەتەکانی ئەمریکای لە دژی ئێران مەترسیدار ناوبرد
پەیامی کورد ... ڕووسیا سیاسەتەکانی ئەمریکای لە دژی ئێران مەترسیدار ناوبرد
ڕووسیا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ووڵاتەکەی بەرەمابر بە ئێران ڕوخنەی تووندی ئاراستەی ئەو ووڵاتە کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، رووسیا سیاسەتی دەرەکی ئەمریکای زۆر مەترسیدار ناو برد . مۆسکۆ بە تووندی لە دەرچوونی ئەمیکا لە پەیمانی ئاسمانی کراوە و هەروەها بەرامبەربوونەوەی ئەم ووڵاتەی لەگەڵ ئێران خستە بەر ڕەخنەی تووندەوە .
ماریا زاخارۆڤا ووتوبیژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژنەکردنەوەی لێخۆشبوونەکانی ئەتۆمی سەر بە ئێران لە لایەن ئەو ووڵاتەوە خستە بەر ڕەخنەوەوە ئەم کارەی بە مەترسییەکی گەورە و ناکریگەر و ڕووخێنەر وەسف کرد
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها لەو شتەی کە جیگای پێش بینی نەکردنەوە لە سیاسەتی دەرەکی ئەمریکادا ڕەخنەی خۆی ئاراستە کرد و ووتی : ناوەڕۆکی ئەم ڕەفتارە زۆر ئازاردەرە و هۆکاری درووست بوونی کێشەیە و ئەمنییەتی و جیهانی دەخاتە مترسییەوە .