TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا کۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەکەی کریمیا هێنا

Navas Jan
Admin
📅 16 Şubat 2022 17:44

پەیامی کورد... ڕووسیا کۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەکەی کریمیا هێنا

ڕووسیا کۆتایی بە مانۆڕە سەربازییەکانی لە دوورگەی کریمیا هێنا و سەربازەکانی دەکشێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ڕاهێنانە سەربازییەکان لە نیوە دوورگەی کریمیا کۆتاییهاتووە و سەربازەکان دەگەڕێنەوە شوێنەکانی پێشووی خۆیان.

وەزارەتەکە ڕاهێنانەکانی بە تەکتیکی وەسفکردووە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ڕووسیا وێنەی یەکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بڵاو کردووەتەوە کە پردی نێوان نیوە دوورگەی کریمیا و وشکانییەکانی خاکی ڕووسیا تێ دەپەڕێنن.

دوێنێش ڕووسیا کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا ڕاگەیاند، هەموو ئەوانە وایکرد دۆخەکە کەمێک هێور بێتەوە و ئەگەرەکانی جەنگ کەمتر ببنەوە.

Paylas: