Cîhan
ڕووسیا کۆگایەکی تەقەمەنی ناتۆی کردە ئامانج
پەیامی کورد... ڕووسیا کۆگایەکی تەقەمەنی ناتۆی کردە ئامانج
سوپای ڕووسیا بە مووشەکی کروز کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی ناتۆی لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا بۆردوومان کرد.
بەرپرسانی سەربازی ڕووسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاکسیان ڕاگەیاند، ئەو کۆگایەی بۆردوومانیان کردووە دەکەوێتە ناوچەی تێرنۆبڵی ڕۆژئاوای ئۆکراینا و ئەو چەک و تەقەمەنیانەی تێدابووە کە ناتۆ بۆ سوپای ئۆکرانیای ناردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سوپای ڕووسیا لە دەریای ڕەشەوە مووشەکەکانی ئاراستە کردوون و جگە لە وێرانبوونی کۆگایەکی تەقەمەنی، 22 کەسیش برینداربوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، هەر کاروانێکی چەک و هاوکاری ناتۆ و ئەمریکا بۆ ئۆکراینا دەکەنە ئامانج.