TR KU SO
FB X
Cîhan

چاووش ئۆغلۆ لە قسەکانی خۆی پاشگەز دەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2018 22:31

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە سەبارەت بە ئەسەد یان پشت گرتنی قسەیەکم نەکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی، مەولود چاووش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: من هیچ قسەیەکم سەبارەت بە ئەسەد نەکردووە کە هاوکاری بکەین یا خود پشتی بگرین.

هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە هیچ کات نەماوتووە و ناشڵێین کە پشتگیری کارەکانی بەشار ئەسەد دەکەین. من لە ووڵامی ئەم پرسیارە کە ئەگەر ئەسەد هەڵبژێردرێت هاوکاری دەکەن، وتوومە کە گەر هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک بکرێت و ئەسد هەڵبژێردرێت ئەوە ئەم بابەتە لێک دەدەینەوە. ئەمە بە مانای پشتگیری یا هاوکاری کردنی ئەسەد نییە.

ئەمە لە حاڵێک دایە بە پیی ڕاپۆرتێکی دیکە کە سپۆنتیک ڕایگەیاند: ئەگەر ئەسەد لە هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک دا سەر کەوێت، هاوکاری کردنی دەخەنە بەرچاو.

ئەو سەبارەت بە گرووپی گولەن ووتی: لێکۆڵینەوەی " FBI "  لە ۱٥ ئەیالەتی ئەمریکا لەم گرووپە دەستی پێ کردووە و درێژەشی دەبێت.

شایانی باسە کە دوای کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ ئەنکەرە بە دەیان جار داوای ڕادەست کردنەوەی گولەنی کردووە بەڵام ئەمریکا ڕەتی کردووەتەوە.

Paylas: