TR KU SO
FB X
Cîhan

چاووش ئۆغلۆ سەردانی بەغدا دەکات

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2020 14:27

پەیامی کورد    ...   چاووش ئۆغلۆ سەردانی بەغدا دەکات .

بڕیارە ئەمڕۆ مەولود چاووش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق كۆببێتەوە.
لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرایكرد "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەكاندا بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولود چاووش ئۆغڵو سەردانی عیراق دەكات".
ئاماژە بەوەشكراوە، مەولود چاووش ئۆغڵو بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمییەكان و پرسە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو ووڵات لەگەڵ بەرپرسانی عیراق كۆدەبێتەوە، سەردانەكەش تەنها یەك رۆژ دەخاینێت.

Paylas: