TR KU SO
FB X
Cîhan

یووشی هیدە سووگا وەکوو ڕابەری حێزبی حاکمی ژاپۆن هەڵبژێردرا

سارا
Yazar
📅 14 Eylül 2020 19:53

پەیامی کورد     ...     یووشی هیدە سووگا وەکوو ڕابەری حێزبی حاکمی ژاپۆن هەڵبژێردرا

بە پێی ڕاپۆرتێک حێزبی حاکم لیبەرالێ دیمۆکراسی ژاپۆن " یووشی هیدە سووگا " سکرتێری گشتی شاندی دەوڵت ی وەکوو ڕابەری ئەم حێزبە هەڵبژارد ، ئەو بەم زووانە دەبێتە جێنشینی شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی دەست لەکارکشاوەی ئەو ووڵاتە .

بە پێی دەرئەنجامی دەنگدانی ئەمڕۆ بە مەبەستی سەرۆکی حێزبی لیبەراڵ دیمۆکارتی ژاپۆن بەڕیوە چوو " یووشی هیدە سووگا "  وەکوو ڕابەری ئەم حێزبە هەڵبژێردرا و بەم زووانە دەبێتە جێنشینی شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی دەست لەکارکشاوەی ئەو ووڵاتە .

ڕابەری نوێی حێزبی لیبڕاڵ دیمۆکراتی ژاپۆن ووتی : لە دۆخی ئێستای نەتەوەیی و بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا نابێ ئیزن بدرێت بۆشایی سیاسی درووست بێت . من بە نیازم هەوڵ و هەنگاوەکانی شینزۆ ئابێ پەرەپێبدەم 

Paylas: