پووتین فەرمانی بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریای دەرکرد
پەیامی کورد ... پووتین فەرمانی بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریای دەرکرد
لە دەرکردنی حۆکمێکدا سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی ئامادەیی سەربازی ڕووسیا لە سووریا ، وەزارتخانەکانی بەرگری و دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ دیمەشق دەکەونە ووتووێژی و کۆبوونەوەی گرینگەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا فەرمانی بە وەزارەتخانەکانی دەرەوە و بەرگری ئەم ووڵاتە کردووە کە لەگەڵ سووریادا بۆ بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی سەربازی مۆسکۆ لە سووریا ووتووێژ و قسەکانی خۆیان دەست پێبکەن .
لەم فەرمانەدا هاتووە : قەبووڵکردنی پێشنیاری فێدراسیۆنی ڕووسیا لە سەر بۆنیادی پرۆتۆکۆڵی ژمارە ١ ، ڕێکەوتنی نێوان ڕووسیا و سورریا بە مەبنای جێگیرکردنی فڕۆکەگەلی هێزە چەکدارەکانی فێدراسیۆنی ڕووسیا لە ناو خاکی سووریا لە ٢٦ی ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٥ ، لە سەر بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی سەربازی و ناوچە دەریایی یە
ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا فەرمانێکی واژوو کرد کە بە پێی ئەوە وەزارەتخانەکانی دەرەوەی و بەرگری ئەم ووڵاتە ئیزن ئەوەیان دەبێت لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ ڕادەستکردنی کەل و پەلی سەربازی و ناوچە دەریاییەکانی زیاتر لەگەڵ سەربازانی ڕووسی بکەونە نێو ووتووێژ دا .