TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین جگە لە ڕاگەیاندنی نیگەرانییەکان بە هۆی خراپتربوونی سیستەمی سەقامگیری ستراتیژی جیهانی داوای ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات

سارا
Yazar
📅 18 Mayıs 2021 22:22

پەیامی کورد      ...     پووتین جگە لە ڕاگەیاندنی نیگەرانییەکان بە هۆی خراپتربوونی سیستەمی سەقامگیری ستراتیژی جیهانی داوای ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، خراپتربوونی سیستەمی سەقامگیری ستراتیژی جیهانی و کۆنترۆڵکردنی هێزی سەربازی لەچەند ناوچەیەکی جیهان، نیگەرانییەکان زیاتردەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکان ، ئەمڕۆ سێشەممە ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا لەمیانەی پێشکەشکردنی ووتەیەک بۆ ژمارەیەک باڵیۆزی نوێ لە ووڵاتەکەی رایگەیاند، خراپتربوونی سیستەمی سەقامگیری ستراتیژی جیهانی لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێکی دیکەی تیرۆر نیگەرانییەکانی هەموو لایەکی زیادکردوە.

پووتین راشیگەیاند، نیگەرانن لە کێشەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نێودەوڵەتی، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و تاوانی رێکخراو کە ژمارەیان لەزیاد بووندایە.
باسی لەوەش کرد، تووندوتیژییە ناوچەییەکان لەئەفغانستان، لیبیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپەرەسەندان و مۆسکۆ بەنیگەرانییەوە لەو دۆخە دەڕوانێت، بەتایبەتیش خراپتربوونی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ڕووبەروو بوونەوەکانی ئیسرائیل و فەلەستین.

Paylas: