پووتین هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پەیامی کورد... پووتین هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
سەرۆکی ڕووسیا هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیی شەڕکەرییەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٢ میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، پووتین لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی، کە سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری و ڤالێری گیرامسیمۆڤ سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپا بەشداربوون تێیدا، فەرمانی کردووە هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخاتە حاڵەتی ئامادەباشیی شەڕکەرییەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرۆکی ڕووسیا هۆکاری بڕیارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ «لێدوانە دوژمنکارەکانی ناتۆ» بەرامبەر بە وڵاتەکەی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە، چەند ناوچەیەکی کەمی کۆنترۆڵکردووە بەڵام تا ئێس تا نەیتوانیوە کیێڤ-ی پایتەخت کۆنترۆڵ بکات.