TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین لیست بۆ وڵاتانی نادۆست دروستدەکات

Navas Jan
Admin
📅 06 Mart 2022 18:03

پەیامی کورد... پووتین لیست بۆ وڵاتانی نادۆست دروستدەکات

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، نووسراوێکی فەرمیی دەرکرد، حکومەتی وڵاتەکەی ئاراستە کرد لیستێک بۆ ئەو دەوڵەتانە دروست بکات، کە «هەڵوێستی نادۆستانە» یان بەرامبەر بە ڕووسیا گرتووەتە بەر.

بە پێی نووسراوەکەی پووتین، پێویستە حکومەتی ڕووسی لە ماوەی دوو ڕۆژدا لیستێک بۆ ئەو دەوڵەتانە ئامادە بکات، کە ڕێوشوێنی دژ بە هاووڵاتی و لایەنە ڕووسییەکان دەگرنە بەر.

سەرۆکی ڕووسیا فەرمانیشیکردووە، کۆمپانیا ڕووسییەکان بۆیان دەبێت بە ڕوبڵی ڕووسی قەرزەکانیان بۆ خاوەن قەرزەکان لە وڵاتانی ناو لیستەکە بدەنەوە.

بڕیارەکەی پووتین بۆ پۆلێنکردنی وڵاتانی نادۆست، دوای سەپاندنی چەندین سزا دێت بەسەر سێکتەرە جیاجیاکانی ئابووری ڕووسیادا لەلایەن وڵاتانی خۆرئاوایەوە، پاش ئەوەی مۆسکۆ هێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکرد، وڵاتانی خۆرئاواش لە وەڵامدا بەو سزایانە ئابووری وڵاتەکە و چەندین کەسایەتیی دەسەڵاتداری ڕووسیا و چەندین سەرمایەداریشیان کردووەتە ئامانج.

Paylas: