Cîhan
پووتین: ئامانجمان داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک
پەیامی کورد... پووتین: ئامانجمان داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک
ڤلادیمیر پووتین دەڵێت، «سوپای ڕووسیا دەیەوێت ئۆکراینا لە چەک دابماڵێت و چەند پێشنیازێکمان خستووەتە بەردەم ئۆکراینا و چاوەڕێی وەڵام دەکەین».
ئەمڕۆ شەممە ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بارەگای کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ڕووسیای بە سەرکردەوە ڕایگەیاند، «ئامانجمان داماڵینی ئۆکراینایە لە چەک و دوورخستنەوەیەتی لە ململانێی نازییەکان».
ئاماژەی بەوە کرد، «پێشنیازی دانوستاندنمان خستووەتە بەردەم ئۆکراینا و جێی دەهێڵین بۆ خۆیان».
سەرۆکی ڕووسیا جەختی کردەوە، سوپای ڕووسیا تەواوی ئەو ئامانجانەی پێشتر دیاریکردوون بە دەستیان دەهێنێت، هێزەکانی ئۆکراینا لە دەروازەکاندا ڕێگری لە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن ئۆکراینا جێبهڵن.