پووتین پەیامێکی گرینگ دەداتە ئەمریکا
پەیامی کورد ... ڤلادمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە میانەی قسەکانی خۆی سەبارەت بە دەرچوونی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند ، ڕابەری ووڵاتانی ڕووسیا ، تورکیا و ئێران لەو باوەڕەدان لە هەر حاڵەتێکدا ڕوودەدات و گواستنەوەی کۆنترۆڵی ئەم سەرزەوینانە بە ئەرتەشی سووریا تاکە بڕیاری درووست و بە جێیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پووتین ئەم بابەتەی لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دەرئەنجامی دانیشتنی سێ قۆڵی ڕابەرانی ڕووسیا و تورکیا و ئێران لە سووچیدا ڕاگەیاند .
پووتین هەروەها جەختی کردەوە لەو حاڵەیدا کە ئەمریکا هەرچۆنێک بێ لە سووریا دەردەچێت ، گواستنەوەی کۆنترۆڵی ئەم سەرزەوینانە بە ئەرتەشی سووریا تاکە بڕیاری درووست و بە جێیە . سەرۆککۆماری ڕووسیا هەروەها ووتی : ڕووسیا و ئێران و تورکیا بۆ دەست پێکردنی کاری کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی لە سووریا هەوڵێکی زۆری ئەنجامداوە و هەروەها گەیشتوونەتە پێشکەوتن . پووتین هەروەها جەختی کردەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەتوانرێ لە چاوەڕوانی ئەندامانی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا بین .