ووتەکانی پووتین سەبارەت بە پەیوەندی ئەمریکا و درووست کردنی ئەرتەشی یەکگرتوو لە تەواوی ئەورووپا
ڤلادمیر پووتین لە سەفەری خۆی بۆ پاریس بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی سەد ساڵە بوونی کۆتایی پێهاتنی شەڕی جیهانی یەکەم ووتوووێژێکی تایبەتی لەگەڵ کەناڵی ڕاشا توودەی ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرۆککۆماری ڕووسیە سەبارەت بە نۆخبە بوونی ئیمانۆئیل ماکرۆن بۆ پێکهێنانی ئەرتەشێکی هاوپەیمانی ئەورووپی قسەی کرد . پووتین ئەم داواکارییەی یەکیتی ئەورووپای کە بە هێزە تایبەتمەندییەکانی خۆی ئەمنییەت زەمانەت دەکات بە شتێکی سرووشتی ناو برد .
ڤلادمیر پووتین هەروەها ڕایگەیاند : " سەبارەت بە هێزە چەکدارەکانی جێنشین لە هەموو خاکی ئەورووپادا ، ئەمە بیرۆکەیەکی نوێ نییە .بەڵکوو سەرۆککۆمار ماکرۆن ئێستا ئەم بابەتەی هێناوەتە پێش بەڵام ژاک شیراک سەرۆککۆماری پێشووی فەڕەنسا ئەوەی بە من ڕاگەیاندبوو و پێشتریش ئەم بیرۆکەیە بوونی هەبوو. لە هەموو ئەورووپا ، هێزی ئابووری زۆر بەهێزە و بە تەواوی شتێکی سرووشتییە کە ئەوان دەیانەوەێ سەربەخۆ بن و لە بواری بەرگری و ئەمنییەتدا پێشکەوتوو و سەر بە هیچ کەسێک نەبن .
پووتین هەروەها ووتی : " مۆسکۆ بە دووبارە بوونەوەی دەست پێکردنی ڕەوەندی ووتوووێژی بەرفراوان لەگەڵ واشێنتۆن زۆر ئۆمێدوارە . لەوانەش سەبارەت بە مووشەکگەلی بە بۆردی ناوەندی و کورت .
پووتین هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : " لە هەر حاڵەتێکدا ڕووسیا ئامادەی ووتوووێژە ، ئەوە ئێمە نەبووین کە لە قەراردادی هاوکێش لەگەڵ مووشەکگەلی ىۆردی ناوەند و کورت هاتینە دەرەوە . ئەمریکییەکان نیەتی ئەو کارەیان هەیە .هەم ئەوان هەم ئێمەش دەمانەوێ ئەم ووتوووێژانە دیسان دەست پێ بکەنەوە .