TR KU SO
FB X
Cîhan

پووتین یاسای نوێی هەناردەکردنی گاز بۆ ئەورووپا واژوو دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Nisan 2022 14:04
پەیامی کورد    ...   پووتین یاسای نوێی هەناردەکردنی گاز بۆ ئەورووپا واژوو دەکات

سەرۆککۆماری ڕووسیا فەرمانی پەیوەندیدار بە دانی بەهای گازی ئەم ووڵاتە بە ڕووبڵی ڕووسیا لە لایەن " ووڵاتانی نادۆست ەوە "ی واژوو کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلادیمیر پووتین ووتی : کڕیارانی گازی ڕووسیا لە ووڵاتانی نادۆست ئەگەر قبووڵی نەکەن کە بەهاکەی بە ڕووبڵ بدەن ، ئەو ڕێکەوتننانەی کە واژوویان کردوون پێشێل کردووە .

بە پێی ئەم فەرماننامەیە بازرگانانیووڵاتانی نادۆست لەوانەش یەکیتی ئەورووپا دەبێ ئەو هەژمارانەی لە سەر دراوی ڕووسیا لە بانکەکانی ئەم ووڵاتە بکەنەوە . ئەم نووسراوە لەمڕۆوە دەکەوێتە واری جیبەجێ کردنەوە . یاسای نوێ بریتی لە هەناردەکردنی کۆمپانیا گاز پڕۆم و هەروەها خەتی بووڕییەکانی ڕاگواستنی گاز دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم ڤلادیمیر پووتین پێش واژوو کردنی ئەم نووسراوە ڕایگەیاند : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی شانازی بە سیاسەتەکانی خۆیانەوە دەکەن کە ئابووری جیهان بەرەو قەیرانگەلی جۆربەجۆر هان دەدات .

سەرۆککۆماری ڕووسیا ووتی : ئەمریکا هەوڵ دەدات تاکوو کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەدیهێنانی قەیران لە ئاستی جیهان ، لە سەر هەژماریکەسانی دیکە چارەسەر بکات .ئەمریکا هەروەها کە لە شەڕی جیهانی یەکەم و دووهەم و باقی بابەتگەلی دیکەی ئەنجام دا لە ئێستادا دەیەوێت ئابووری جیهانی تووسی ناسەقامگیری بکات . ئەمریکا شەڕی خۆی لە دژی ڕووسیا لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردووەوە دەست پێکردووە و وا نییە کە گەمارۆوەکانی لە چەند مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردبێ .

پووتین بە داواکردن لە دەوڵەت و هەرێمەکانی ڕووسیا بۆ داڕشتنی بەرنامەی پێویست بە مەبەستی پێش گرتن لە پاشهاتگەلی گەمارۆی ڕۆژئاوا لە سەر دەستپێکردنەوەی بەرنامەگەلێکی درێژخایەن لە سەر توانمەندییەکان و زانست بۆ بەهێزکردنی پەرەپێدان جەختی کردەوە .

Paylas: