TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتەکانی زەریف دەربارەی ئەگەری شەڕ لەگەل ئەمریکا دوای تێرۆری قاسم سلێمانی

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2020 18:55

پەیامی کورد    ...    ووتەکانی زەریف دەربارەی ئەگەری شەڕ لەگەل ئەمریکا دوای تێرۆری قاسم سلێمانی  

موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تێرۆری قاسم سلێمانی بە واتای دەست پێکی ڕەوندی کۆیایی هاتنی ئامادەبوونی ئەمریکایە لە ناوچەکە و لەو کاتەدا واشینتۆن و تاران بۆ دەست پێکردنی شەڕ زۆر نزیک بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، زەریف لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ ئێن بی سی جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی : " من بیر دەکەمەوە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکایان گومرا کرد لە بەر ئەوەی ئەو لەو باوەڕەدا بوو کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لەگەڵ هیچ کێشەیەک بەرەوڕوو نەبووەتەوە و ئەم کارە ئەمنییەتی ووڵاتەکەی ئەو بەهێز دەکات .بەڵام ئەمە بە واتای دەست پیکردنی ڕەوەندی کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بوو و ئێمە لەگەڵ شەڕ زۆر نزیک بووین .چوونکە ئەمریکا کارێکی داگیرکارانەی لە دژی ئێران ئەنجامدابوو .

ئەمریکا ئۆپراسیۆنی لە ناو بردنی قاسم سلێمانی نەک لە مەیدانی شەڕ ، بەڵکوو لە بن کۆنترۆڵی شەو بە هاوکاری فڕۆکەگەلی بێ سەرنشین کاتێک کە ئەو بە مەبەستی ئەنجام دانی کاری ئاشتی خوازانە سواری ئۆتۆمبێل بوو زۆر رەزیلانە ناو برد . بە ووتەی زەریف ووڵامەکەی ئێران زۆر بە جێ بوو .

ئێمە دەمانویست بە ئەمریکا نیسان بدەین لە ئەوان ناتوانن ئێران بچووک بکەنەوە و هەر هەوڵێک لە دژی ئێران پاشهاتی خۆی بە دواوە دەبێت .

هەروەها زەریف ڕایگەیاند : گرینگ و باشتر وایە کە ترامپ گوێ بە قسەکانی ڕاوێژکارەکانی بدات کە زانیاری و زانستی بۆنیادیتر و ڕیشەیی تریان دەربارەی دۆخی ناوچەکە هەیە و نەکوو کەسانی تازەکار و هیچ نەزان کە دەربارەی ناوچەکە هیچ شتێک نازانن

 

 

Paylas: