TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتووێژەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە گەڕانەوەی سەرزەوینگەلی داگیرکراو بۆ سەر ئەو ووڵاتە ڕاگیرا

سارا
Yazar
📅 18 Haziran 2020 18:27

پەیامی کورد      ...    ووتووێژەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە گەڕانەوەی سەرزەوینگەلی داگیرکراو بۆ سەر ئەو ووڵاتە ڕاگیرا

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی معاریۆ لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند : ووتووێژەکانی ئیسرائیل - ئەمریکا دەربارەی دەستکەوتنی ڕێکەوتننامەیەک دەربارەی پیلانی گەرانەوەی سەرزەوینگەلی داگیرکراو بۆ سەر ئیسرائیل بە هۆی درزی گەورە لە بابەتگەلی نێوان حزبی لیکوود و حزبی شین - سپی ڕاگیرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی نووسراوی معاریۆ ، دەولەتی ئەمریکا بە هەر دوو لایەنی ڕاگەیاندووە کە بە بێ دەستکەوتنی لێکتێگەیشتنی ناوخۆیی لە ئیسرائیل دا و بە بێ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لە سەر گەڕانەوە بەشگەلێکی جیاواز دەستڕاگەیشتن بە پێشکەوتن لە بواری جێبەجێ کردنی پیلانی گەڕانەوە و یاخود ئەنجامی هەر جۆرە هەنگاوێک لە چوارچێوەی مامەڵەی سەدە ناکرێت .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ڕایگەیاند : لە دوای دیداری دوایی : دەیڤید فریدمەن " باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، بێنی گانتس ، سەرۆکی پەرلەمان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاردرا ووتووێژەکان تا کاتی دەستکەوتنی ڕایەکی یەکپارچە و هەمەلایەنە ڕابگیرێت .

لە حاڵێکدا کە بێنیامین ناتانیاهوو لە سەر جێبەجێ کردنی حاکمییەتی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکان و بەشگەلێک لە کەرانەی باختەری بە بێ دانپێدانانی دامەزراندنی وووڵاتی فەلەستین مەیلی هەیە ، حزبی شین و سپی بە ڕابەرایەتی بێنی گانتس لەگەڵ ئەم جۆرە بیرۆکەیە هاوڕا نییە و گانتس جەخت دەکاتەوە کە بە هموو بنەماکانی پیلانەکەی ترامپ بە بێ هیچ جۆرە جیاوازییەک پابەندە و بە باشتر دەزانێ لە دۆخی ئێستادا تەنیا یەکێک لە شارۆچکەکان بگەڕێتەوە سەر ئیسرائیل .

Paylas: