TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتووێژی پەرلەمانی ئەورووپا دژی ئێران لە دوای لە سێدارەدانی سیخوڕەکەی بەریتانیا

سارا
Yazar
📅 20 Ocak 2023 16:00
پەیامی کورد   ...  ووتووێژی پەرلەمانی ئەورووپا دژی ئێران لە دوای لە سێدارەدانی سیخوڕەکەی بەریتانیا

پەرلەمانی ئەورووپا ئەمڕۆ لە هەنگاوێکی دەستوەردانەی ڕێکەوتننامەیەکی دژە ئێرانی لە ژێر ناوی " ووڵامدانەوە بە ناڕەزایەتییەکان و لە سێدارەدانەکان لە ئێران " ی پەسەند کرد .

تەواوکەری پێشنیاری پەیوەندیدار بە دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوگەلی تێرۆریستی یەکیتی ئەورووپا کە لە دوای دەنگدان بەم ڕێکەوتننامەیە زیاد کراوەش لە چوارچێوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە پەسەند کرا .

ڕێکەوتننامەی ئاماژە پێکراو جگە لەوە بریتیە لە بوونی بەنگەلێکی دیکە کە دواکاری گەمارۆدانی سەرۆککۆمار و هەروەها دادوەری گشتی ئێران دەبێت .

پێشتر بۆرڵ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە کاردانەوە بە جووڵەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا ووتبووی : ئەم ڕێکەوتننامەیە بە هیچ شێوەیەک ئاستی جێبەجی کردنی نییە و تەنیا نیشاندەری نیگەرانییەکانی ئەورووپایە .

Paylas: