TR KU SO
FB X
Cîhan

ووتوووێژی نێوان تورکیا و ڕووسیا بابەتی ڕۆژەڤی تەلەڤۆنی پووتین و ئەسەد

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2020 02:37

پەیامی کورد    ...   ووتوووێژی نێوان تورکیا و ڕووسیا بابەتی ڕۆژەڤی تەلەڤۆنی پووتین و ئەسەد .

بەرپرسانی کۆماری ڕووسیا و سووریا بە شێوەی تەلەفۆنی پێکەوە سەبارەت بە ووتووێکی ڕووسیا و تورکیا قسە و بیرەڕایان گۆڕییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادیمیر پووتین و بەشار ئەسەد ، بەرپرسانی کۆماری ڕووسیا و سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا پێکەوە ووتووێژیان ئەنجامدا .

ڤلادیمیر پووتین لەم ووتووێژە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ڕووسیا و تورکیا کەلە بەرواری ٥ی مارس لە مۆسکۆ بەدەست هاتووە ووتووێژیان کرد و سەرۆککۆماری ڕووسیا دەربارەی ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنە لەگەڵ بەشار ئەسەد ڕاوبۆچوونیان گۆڕیوەتەوە .

بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریاش لەم ووتووێژە، قسەکانی ڕابەرانی ڕووسیا و سووریای باش هەڵسەنگاندووە .

 

Paylas: