TR KU SO
FB X
Cîhan

گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : ڕێکەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ناتوانێ زیاتر لەمە دوا بکەوێت

سارا
Yazar
📅 03 Mart 2022 13:21
پەیامی کورد    ...    گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : ڕێکەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ناتوانێ زیاتر لەمە دوا بکەوێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دانیشتنی میدیایی لەگەڵ گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند : بەرپرسیاری متمانە لە دەست نەکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی لە سەر شانی ئێمەیە

ئۆلاف شۆڵتس گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە یەکەمین سەفەری خۆی بۆ ئیسرائیل لەو پۆستەدا ڕایگەیاند و جەختی کردەوە کە ڕێکەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ناتوانێ زیاتر لەمە درێژە بخاێنێت و دوا بکەوێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنساوە ئۆلاف شۆڵتز لە دانیشتنی میدیایی هاوبەش لەگەڵ نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، ووتی هیوادارە بە زوویی بینەری دەستکەوتنی ڕێکەوتننامەیەک لە ڤییەننا بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام بێت .

Paylas: