TR KU SO
FB X
Cîhan

گەورەترین مەیدانی ئاسمانی جیهان لە ئێستەنبوڵ کرایەوە

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2018 13:06

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ، گەورەترین مەیدانی ئاسمانی جیهانی کردەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ئیندێپێندێنت ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ، گەورەترین مەیدانی ئاسمانی تورکیای لە ئێستەنبوڵ کردەوە .

بە ووتەی ئەردۆغان ، ئەم مەیدانە ئاسمانییە لە سەرەتاوە دەتوانێ نزیکەی ٩٠ ملیۆن موسافر لە ساڵدا پێشوازی بکات و دوای ١٠ ساڵ بە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن نەفەر لە ساڵێکدا خزمەتگوزاری دەگەێنرێت . ئەم ژمارەیە نزیکەی دوو بەرابەر ترافیکی لە گەورەترین مەیدانی ئاسمانییە تاکوو ئەمڕۆ کە لە ئاتلانتا ، ویلایەتە یەکگرتووەکاندایە .

داڵانی ئاسمانی تورکیش ئەیر یەکەمین فڕینەکانی خۆی لەم مەیدانە نوێیەوە لە ٣ شوێنی ناوخۆییەوە دەست پێ دەکات کە بریتییە لە : ئەنکەرە ، ئانتالیا و ئێزمیر . ئەم کۆمپانییە ئاسمانییە هەروەها بۆ مەیدانی ئاسمانی باکوو و ئەرجان فڕینی دەبێت لە داهاتوودا .

به‌وته‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ١٢٠ھەزار کارمەند لەو فڕۆکەخانەیە نوێیە کار دەکەن و وتیشی"فڕۆکەخانەکەمان کە خۆی وزەی خۆی بەرھەمدەھێنێت و دۆستی سروشتە و ھیچ لەمپەرێکی لەپێش نییە ، ١٢٠ ھەزار کارمەند ئەرک بەجێ دەگەیەنن". 

Paylas: