TR KU SO
FB X
Cîhan

گەورەترین تێلێسکۆپی جیهان لە چین دەستی بە کار کرد

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2020 13:23

پەیامی کورد    ...   گەورەترین تێلێسکۆپی جیهان لە چین دەستی بە کار کرد .

گەورەترین تێلێسکۆپی ڕادیۆیی جیهان بە قۆتری ٥٠٠ مەتر لە دوای سێ ساڵ تاقیکردنەوەبە فەرمی خرایە واری کار کردنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک تێچووی گەورەترین تێلێسکۆپی ڕادیۆیی جیهان کە قۆتری ٥٠٠ مەترە و نرخەکەی نزیکەی ١٧٠ میلیۆن دۆلارە ، دوای سێ ساڵ تاقیکردنەوە ، بە فەرمی خرایە واری کارکردنەوە . پانتایی یەکەی بەرامبەرە لەگەڵ ٣٠ زەوینی تۆپی پێ و مۆحیتەکەی ١.٦ کیلۆمەترە .

یەکێک لە ئەرکەکانی سەرەکی ئەم تێلێسکۆپە یارمەتی بۆ دۆزینەوە ڕەمز و ڕازی سەرەتا و درووست بوونی جیهانە . ڕاستی ئەمە کە تەنیا ڕێگای لێکۆڵینەوە لە سەر جیهان لە کاتی سەرەتای گەشەکردن و پەرەپێدانی ،لە ڕێگای لێکۆڵینەوەی بڵاو بوونەوەی زەبزەبەی ڕادیۆییە . چوونکە لەو زەمەنەدا هیچ ئەستێرەیەک بوونی نەبووە و هەر لە بەر ئەمە تیشکی نووری ش بوونی نەبووە ، بەڵام تیشکی ئەلێکترۆمۆگناتیسی لەوانەش لە سنووری ڕادیۆیی هەبووە . زەبزەبەی ڕادیۆیی لە لایەن ئەو شتانەی کە لە بۆشایی ئاسماندایە زۆر لاواز دەبن و دەتوانین بڵێین بە بێ بەربەست دەگاتە زەوین 

Paylas: