گەورەترین زیانمەندی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ووڵاتانی ئەورووپایی بوون
پەیامی کورد ... گەورەترین زیانمەندی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ووڵاتانی ئەورووپایی بوون .
لەئێستادا ووڵاتانی ئەورووپایی بە تۆماركردنی زیاتر لە ملیۆنێك و ٨٤ هەزار تووشبووی كۆرۆنا و مردنی نزیكەی ١٠٢ هەزار تووشبووی پەتاكە، گەورەترین زیانمەندی قوربانیانی كۆرۆنایە لەسەرتاسەری جیهان.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا لە ووڵاتانی ئەورووپایی زیاتر لە ملیۆنێك و ٨٤ هەزار و ٨٠٤ كەس تووشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٠١ هەزارو ٧٣٢ كەس گیانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا ٣٠٩ هەزار و٤٨٧ كەس پەتاكەیان پەڕاندوە و چاكبوونەتەوە.هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانەی داتا سەنتەری جیهانی، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەورووپا لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٤٧٦٨ كەس بووە، لەو ژمارەیەش ٢٤٥٤ كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان، زیاتر لە دوو میلیۆن و ٣٧٩ هەزارو ٨٧٩ كەس تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ١٦٣ هەزار و ٩٠٤ كەس گیانیانلەدەستداوە و ٦١٣ هەزار و ٣٦٧ كەس چاكبوونەتەوە.