کوردێکی باکوور تەنیا بە تاوانی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی بە دەستی سێ تورکی ڕەگەز پەرەستەوە دەکوژرێت
پەیامی کورد ... کوردێکی باکوور تەنیا بە تاوانی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی بە دەستی سێ تورکی ڕەگەز پەرەستەوە دەکوژرێت
بە پێی زانیارییەکان لە ئانکار پایتەختی ووڵاتی تورکیا گەنجێکی کورد بە ناوی " باریش چاکان " خەڵکی پانۆسا ی ئاگری سەر بە باکووری کوردستان ە بە هەنجەتی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە ، لە لایەن نەژادپەرەستانەوە بە لێدانی چەقۆ دەکوژرێت .
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا ، ئەم گەنجە کوردە کە تەمەنی تەنیا ٢٠ ساڵە لە ناوچەی ئێتیمێسگۆتا ی ئانکارا بە هەنجەتی ئەوەی کە لە ناو پارک دا گوێی لە موزیکی کوردەی گرتووە سێ کەسی ڕەگەز پەرەست هێرشی دەکەنەە سەر و بە لێدانی چەقۆ گیانی لەدەست دەدات .
بنەماڵەکەی ئەم گەنجە پشتڕاست یان کردووەتەوە کە کوڕەکەیان بە لێدانی چەقۆ گیان لە دەست داوە و تەنیا تاوانی کوڕەکەیان گوێگرتن لە گۆرانی کوردی بووە
لێرەدا جێگای گرینگی دانە پێش ماوەیەکی کورت لە ئەمریکا کەسێکی ڕەش پێست کە پێشتر تاوانی دزی کردنی لە سەر بووە و لە لایەن پۆلیسی ئەو ووڵاتەوە دەکوژرێت تورکیا بە فەرمی خەڵکێکی زۆری بۆ بانگەواز دەکات تاکوو ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرە پێبدات لە حاڵێکدا کە گەنجێکی تازە پێڕاگەیشتووی بێ تاوانی هەزار ئاوات لە دڵ تەنیا بە تاوانی گوێنگرتنی گۆرانی کوردی لە لایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە دەکوژرێت . لێرەدا پرسیار ئەمەیە ، ویجدان و مرۆڤایەتی تورکیا بۆ کەسێکی دز و قاتڵ دەجوولێت بەڵام بۆ کەسانی بێتاوان حوکمی مردن دەردەکات ئەمە لە کام یاسا و ڕێسای جیهانیدا دیتراوە و بیستراوە .