ئەوروپا دووبارە داوا لە روسیا دەکات رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە نوێ بکاتەوە
پەیامی کورد... ئەوروپا دووبارە داوا لە روسیا دەکات رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە نوێ بکاتەوە
جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند: قەدەغەکردنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەڕێگەی دەریای ڕەشەوە جگە لە مۆسکۆ مەترسی بۆ چەند ولاتێکی دیکەش دروستدەکات هەربۆیە داوا لە روسیا دەکەن رێککەوتنەکە نوێ بکاتەوە. وتیشی، " روسیا دانەوێڵەکان وەک چەک بەکاردەهێنێت".
ڤاڵدیس دۆمبرۆڤسکیس جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمسیۆنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا دەکەن لە دەستپێشخەرییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانەوێڵە لە دەریای ڕەشەوە کە ئەم راگرتنە هۆکارە بۆ دابینکردنی رێڕەوی بازرگانی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ ئۆکرانیا.
ڤاڵدیس ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا نزیکەی ٤٥ ملیۆن تۆن دانەوێڵە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە لەڕێگەی جێگرەوە لە پۆڵەندا و رۆمانیاوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون و هەر لەو رێگایانەشەوە زیاتر لە ٣٦ ملیۆن تۆن بەرهەمی ناکشتوکاڵی رەوانەی ئەو وڵاتە کراوە.
باسی لەوەشکرد، یەکێتی ئەوروپا لەڕێگەی هاوکارییە بەرگریی و داراییەکانەوە با ئامانجی دەرکردنی هێزەکانی ڕووسیا لە دەرەوەی سنوورە نێودەوڵەتییەکانی ئۆکرانیا پاڵپشتی لەو وڵاتە دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، لەڕێگەی دانوستاندنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هندستان کار لەسەر هەناردەکردنی نەوتی پاڵاوتە لەو وڵاتەوە بۆ ئۆکرانیا دەکەن، لەکاتێکدا هندستان ئەو نەوتە لە نەوتی خاوی ڕوسیاوە بەرهەم دەهێنێت و ئەمەش وادەکات بەشێک لەو سزایانەی کە روسیا بەسەر وڵاتانی رۆژئاوا سەپاندویەتی هەڵبووەشێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٧ی تەمموزی ئەمساڵدا روسیا لە رێککەوتنی دانەوێڵە لەرێگەی دەریای رەشەوە لەگەڵ ئۆکرانیا کشایەوە کە بەنێوەندگیریی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆکرا.