ئەوروپا: پێویستە ئێران دەست لە یارمەتیدانی روسیا هەڵبگرێت
پەیامی کورد... ئەوروپا: پێویستە ئێران دەست لە یارمەتیدانی روسیا هەڵبگرێت
یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، داوا لە ئێران دەکات ناردنی درۆن بۆ روسیا رابگرێت، بیلاروسیاش رێگە نەدات مۆسکۆ کڵاوەی ئەتۆمی لەسەر خاکی وڵاتەکەى جێگیر بکات.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا، ئەنجومەنەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، یەكێتیی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی بەردەوامى هێرشى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەکات و بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی یارمەتیی بەهێزیی دارایی، ئابوری، مرۆیی، سەربازی و دیپلۆماسی بۆ ئۆکرانیا و خەڵکەکەی.
ئەنجومەنى یەکێتى ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکۆنەی پاڵپشتیی سەربازیی بەردەوامی ئێران و بێلاڕوسسا بۆ روسیا دەکات و دەبێت ئەو دوو وڵاتە دەست لە هاوکاریکردنى روسیا لە شەڕى دژ بە ئۆکرانیا هەڵبگرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئۆکرانیا و ئەوروپا، ئێران بە پێدانی درۆن بە روسیا تۆمەتبار دەکەن، بەڵام تاران تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.