ئەوروپا: راهێنانەکانی فڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان دەستیپێکردووە
پەیامی کورد... ئەوروپا: راهێنانەکانی فڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان دەستیپێکردووە
نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا رایگەیان، مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانانی ئۆکرانی لەسەر فڕۆکەی ئێف- ١٦لە چەند وڵاتێکدا لەوانەش پۆڵەندا دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جۆزیف بۆریل نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرای کرد، مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانانی ئۆکرانی لەسەر فڕۆکەی ئێف- ١٦ لە چەند وڵاتێکدا لەوانەش پۆڵەندا دەستی پێکردووە.
باسی لەوەش کرد، ''دڵخۆشم کە لە کۆتاییدا دەستکرا بە مەشق و راهێنانی ئەو فڕۆکەوانانە و ئەمەش کاتی دەوێت، بەڵام چەندە بەخێرایی تەواو بکرێت ئەوەندە باش دەبێت''.
ئەوەشی خستەروو، مەشق و راهێنانی ئەو فڕۆکەوانە ئۆکرانییانە تەنها لە پۆڵەندا نییە و لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپیش راهێنانیان پێدەکرێت و پرۆسەی خێراکردنی پێدانی چەک بە ئۆکرانیا لە قۆناغی بەرەوپێشچوونە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا چەند فڕۆکەوانێکی ئۆکرانی لە ئەوروپا مەشقیانپێکرا.