TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەوروپا سەپاندنی سزا بە سەر تورکیا تاووتوێ دەکات

Navas Jan
Admin
📅 07 Aralık 2020 17:13

پەیامی کورد ... ئەوروپا سەپاندنی سزا بە سەر تورکیا تاووتوێ دەکات

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزیرانی دەرەوەت یەکێتی ئەوروپا، کۆببنەوە بۆ تاوتوێی سزادانی تورکیا.

 

بەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ دۆزینەوەی وزە و گەڕان بەدوای نەوتدا لەئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، لەکۆبونەوەیەکدا سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا تاوتوێ دەکرێت.

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەوروپا لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رێکارەکانی سزادانی ئەنقەرە لەئەگەری بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ گەڕان بەدوای وزە لەو ناوچەیەدا تاوتوێ دەکەن.

 

بەهۆی هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای نەوتدا لەئاوەکانی دەریای ناوەڕاست  نزیک سنورەکانی یۆنان و قوبرس، ناکۆکییەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا گەیشتوەتە ئاستێکی باڵا و لە هەر کاتێکدا بێت سزادانی تورکیا بەرنامەی کاریانە.

Paylas: