TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەورووپا ڕووبەڕووی مەترسیدارترین وشکەساڵی بووەتەوە لە ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا

Navas Jan
Admin
📅 24 Ağustos 2022 16:23

پەیامی کورد... ئەورووپا ڕووبەڕووی مەترسیدارترین وشکەساڵی بووەتەوە لە ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا

ناوەندی توێژینەوە هاوبەشەکانی سەر بە یەکێتی ئەورووپا ئاشکرای کردووە، ئەورووپا ڕووبەڕووی مەترسیدارترین شەپۆلی وشکەساڵی بووەتەوە لە ماوەی ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا.

ناوەندەکە بڵاوی کردووەتەوە، لە نزیکەی ٦٤٪ی زەوییەکانی یەکێتی ئەورووپا هۆشداری لە وشکەساڵی دراوە، هەروەها کەشی وشک و گەرم لە زۆرینەی ناوچەکانی خۆرئاوا و دەریای سپی ناوەڕاست تاوەکوو مانگی ١١ بەردەوام دەبێت.

ڕوونیش کراوەتەوە، شارەزایان پێیان وایە، ئەم شەپۆلە وشکەساڵییەی ئێستا خراپترینە شەپۆلە لە ماوەی ٥٠٠ ساڵی ڕابردوودا.

لای خۆیەوە ماریا گابرییل کۆمسیاری تایبەت بە کاروباری داهێنان و ڕۆشنبیری و فێرکاری و گەنجان لە یەکێتییەکە وتویەتی، ئەو کەشوهەوا سەختە کاریگەری سەلبی لەسەر ڕێژەی ئاو و کشتوکاڵ دروست کردووە، هەروەها دەبێتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، کاریگەری گۆڕانکاری ژینگەیی ساڵ لەدوای ساڵ ئاشکراتر دەردەکەوێت.

Paylas: