TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێکەوتنی ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا ، گاردیەن : ترامپ لە بەریتانیا تووڕە دەبێت

سارا
Yazar
📅 11 Eylül 2020 11:50

پەیامی کورد     ...     ڕێکەوتنی ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا ، گاردیەن  : ترامپ لە بەریتانیا تووڕە دەبێت .

وەزیرانی دەرەوەی وولاتانی بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا لە ڕێکەوتنێکدا داواکەی ویلایەتەیەکگرتووەکانیان دەربارەی گەمارۆدانی ئێران و سەپاندنی مێکانیزمی ماشەیان ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە گاردیەنەوە ، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانای ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا ڕێکەوتنیان ئەنجامدا کە سەرەڕای فشارە زۆرەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی لەگەل داواکارییەکانی سەبارەت بە سەپاندنی هەموو گەمارۆوەکان لە دژی ئێران دژایەتی خۆیانیان ڕاگەیاند .

مانگی ڕابردوو ویلایەتەیەکگرتووەکان لە شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بە نیازە جارێکی دیکە گەمارۆوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە سەر پێگەی مێکانیزمی ماشە بگەڕێنێتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆمینیک ڕاب لەگەڵ هاوتا ئاڵمانی و فەڕەنسەوەییەکەی خۆی دانیشتنێکی لە کێنتی بەریتانیا بەڕێوە برد و ئەم وولاتانە دژایەتی خۆیانیان لەگەڵ مێکانیزمی ماشە ڕاگەیاند .

دیپلۆماتەکانی ئەورووپا دەڵێن ، بەریتانیا بە دوای ڕێکەتنی تیجارەتی ئازادە لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکاندا و سەرپێچی لە ڕاوبۆچوونی ئەمریکا دەتوانێ گورزێکی بەهێز  و لەناکاو بگەێنێتە ئەم ووڵاتە و تۆڕەیی ترامپ هەڵگیرسێنێت . 

لە دانیشتنەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا جەختی کردەوە ، ئەوان لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا دژایەتی دەکەن و هەروەها لە سەر پاراستنی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران پابەندن .

بەڵام ڕاشیانگەیاند کە :  ئێران دەبێ بەپەلە بگەڕێتەوە سەر جیبەجێ کردنی تەواوی ڕێکەوتنەکەی خۆی لە بەرجام دا .

Paylas: